ئینگلتەرا

کڵۆپ: بێکەر خەریکبوو دەست بە گریان بکات

یاریگا

یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا دوای بردنەوەکەی بەرامبەر فولهام لە گەڕی 34 پرێمەرلیگ ستایشی ئاستییاریزانەکانی کرد.

کلۆپ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە گووتی:

تیپی بەرامبەر تەنها یەک هەلی گۆڵکردنی گەورەی هەبوو. لە گێمی یەکەمدا هەلی گۆڵکردنی باشمان هەبوو. شەڕی ئاستێکی باشم لەیوریزانەکانم بینی. بەڕاستی ڕۆحیەتێکی بەرزیان هەبوو و لە خەونەکانیاندا دەفڕین

راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

زۆر دڵخۆشم بەم سەرکەوتنە، توانیمان ڕکابەرێکی بەهێز بشکێنین. بەشێکی باشی گێمی یەکەممان کۆنترۆڵ کرد، هەرچەندە لە گێمیدووەمدا هەندێک کێشەمان هەبوو، بەڵام بە گشتی باش بووین. تا کۆتایی هەستمان بە فشارەکان کرد، بەڵام زۆر خۆشە 5 یاری لەسەریەکبردنەوە.

کلۆپ لە کۆتایی قسەکانی لەبارەی ئالیسۆن بێکەر گۆڵپارێزی یانەکەی گووتی

بێکەر گێڕانەوەیەکی گەورەی هەبوو و زیاتر لە هەموومان بەهۆی کلین شیتەکەی دڵخۆش بوو، ئەلسیون خەریکبوو بگری بەهۆی ئەم کلینشیتە

لیڤەرپوول لە گەڕی 34 خولی ئینگلیزی توانی بە ئەنجامی 1-0 لە فولهام بباتەوە و لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی بووە خاوەنی 59 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button