ئه‌مریکا

معز عەلی: ئاستمان بەرامبەر پاراگوای مژدەی خێری پێوەیە

یاریگا- لە میانی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا، هەڵبژاردەی قەتەر کە وەک میوانێکی ئاسیایی بەشداریی کردووە، لە یەکەم یاریی خۆیاندا بەرامبەر پاراگوای بە ئاستێکی باشەوە دەرکەوتن.

لەو بارەیەوە معز عەلی هێرشبەری هەڵبژاردەکە بە ‘کاس’ی وت: “ئاستێکی نایابمان پێشکەش کرد کە مژدەی خێری پێوەیە. لە گێمی یەکەم هەندێک هەڵەمان هەبوو، توانیمان  گێمی دووەم ڕاستی بکەینەوە و ئەنجامەکە یەکسان بکەی. ئێمە ئامانجی گەورەمان لە کۆپا ئەمریکادا هەیە. بەرامبەر پاراگوای یەکسان بووین، دبێت خۆمان ئامادە بکەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڵۆمبیا.”

قەتەر توانی ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکاتەوە پاش ئەوەی بە دوو گۆڵ لە پاش بوو، تێیدا معز عەلی گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد. هەر لە هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەکانی کۆڵۆمبیا و ئەرژەنرین دێن. کۆڵۆمبیا بە سێ خاڵ سەرووی گرووپەکەی گرتووە پاش بردنەوەی لە ئەرجەنتین بە دوو گۆڵی بێ وەڵام.

بابەتی زیاتر

Back to top button