چامپیۆنزلیگ

پاریس سانت ژێرمان بۆ درێژەدان بە یارییەکانی چامپیۆنزلیگی، بیر لە ڕێگەچارەیەکیتر دەکاتەوە

یاریگا- پاریس سانت ژێرمان نایەوێت چارەنووسی لە چامپیۆنزلیگ بە هەمان چارەنووسی یارییەکانی خولی فەڕەنسیی بڕوات و بۆ ئەم پاڵەوانێتییە بیری لە ڕێگەچارەیەکی نوێ کردۆتەوە.

بە چەند کاتژمێرێک دوای لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەتی فەڕەنسا کە ڕایگەیاند تا مانگی نۆی ئەم ساڵ هیچ چالاکییەکی وەرزشیی بەڕێوە ناچێت، ئەمە پاریسییەکان و بۆردی یانەکە و لە سەرووی هەموویانەوە ناسر خلێفی سەرۆکی ناچار کردووە بیرۆکەی نوێ بدۆزنەوە. ئەویش ئەنجامدانی یارییەکانی چامپیۆنزلیگە لەسەر خاکی قەتەر، بە پشتبەستن بە پەیوەندییە پتەوەکەی نێوان پی ئێس جی و ئەو وڵاتە خەلیجییە، لە ڕووی ئیداریی و ئابوورییەوە. ئەم زانیارییە ڕۆژنانەی سپۆرت و سەرچاوە وەرزشییەکانتر بڵاویان کردۆتەوە.

پاریس لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ پەڕیەوە، دوای ئەوەی توانی لە یاری گەڕانەوە لەسەر یاریگای باخچەی شازادەکان، قەرەبووی شکستەکەی لە دۆرتمۆند بکاتەوە، پاش ئەوەی لە سیگناڵ ئیدونا پارک تامی شکستی کردبوو.

ڕاپۆرتەکان باس لە لیۆنی هەمان وڵات دەکەن کە رەنگە هەمان شێوەی پاریس، بکەوێتە خۆی بۆ دۆزینەوەی وڵاتێکی گونجاو لە باری بردنەوەی لە یوڤێنتووس لە یاری گەڕانەوەی نێوانیان کە پێشتر شکستیان هێنابوو بە ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی لە خاکی فەڕەنسا.

ئەم هەواڵانە لە کاتێکدایە ئەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ڕایەگاندبوو کە یارییەکانی چامپیۆنزلیگ لە کۆتایی مانگی حەوت و مانگی هەشت تەواو دەکرێن دوای کۆتایی هاتنی خولە ناوخۆییەکان، یاخود لە وڵاتێکی جیاواز و بە سیستمی تەنها یەک یاری لە بری یاری چوون و گەڕانەوە، پاڵەوانێتییەکە بەڕێوە بچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button