ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکایاریگا

گاریکا هاوڕا نییە لەگەڵ قسەکانی مێسی بەوەی کۆپا ئەمریکا بۆ بەڕازیل ئامادەکرابێت

یاریگا- لێدوانە توندەکانی لیۆنێل مێسی سەبارەت بە کەموکورتییەکانی کۆپا ئەمریکای بەڕازیل و تۆمەتبارکردنی یەکێتی تۆپی پێی کیشوەرەکە گەندەڵ و بەوەی پاڵەوانێتیەکە هەمووی بۆ بەڕازیل ئامادە کراوە، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

وەڵامی ڕەخنەکانی لیۆ هەر لە ڕێگەی بەڕازیلییەکان و ڕاهێنەرەکەیان و یاریزانانی سامباوە نەبوو کە بە توندی وەڵامیان داوەتەوە، بەڵکو ئەم جارە ڕاهێنەری پیرۆ کە ئەرجەنتینیە و هەڵبژاردەکەشی لە یاری کۆتایی بە بەڕازیلی میواندار دۆڕا، لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیدا قسەکانی مێسی ڕەت کردەوە و گوتی: “من ڕێزی مێسی دەگرم چ وەک یاریزان یاخود مرۆڤێک، بەڵام لەگەڵیدا هاوڕا نیم. پێموایە بەڕازیل بە شایستەیی خۆیان نازناوەکەیان بردەوە. ئەوان باشترین تیپی پاڵەوانێتییەکە بوون.”

سەبارەت نە هێرشەکانی مێسی و تۆمەتی گەندەڵیی، ڕاهێنەرەکەی پیرۆ گوتی: ” شتانێک هەیە لە تۆپی پێی ئەمریکای باشوودرا پێویستە بەرەوپێشەوە ببردرێن،  پێویستە واز لەوە بهێنین چی لە ئەورووپادا ڕوو دەدات وا وا دایبنێیت ئەوێ باشترە، چونکە ئەوە بابەتەکە نییە. من هەمیشە بەرگری لە تۆپی پێی کیشوەرەکە دەکەم، نابێت خۆمان وەک گەندەڵ ببینین.”

شەوی هەڵبژاردەی بەڕازیل بە ئەنجامی 3-1 لە پیرۆی بردەوە و نۆیەم نازناوی کۆپا ئەمریکایان لە ئامێز گرت.

بابەتی زیاتر

Back to top button