ئه‌ڵمانیا

هاندەری یانەیەکی ئەورووپی “هەڵمەتی کۆ کردنەوەی پارە”ی ڕاگەیاند بۆ گواستنەوەی مێسی بۆ یانەکەیان

یاریگا- هاندەری یانەیەکی ئەورووپی بە پەرۆش بۆ گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ ڕیزی یانەکەیان، هەڵمەتێکی “پارە بەخشین”ی ڕاگەیاندووە بۆ تەواکردنی تێچووی گرێبەست کردن لەگەڵ ئەفسانەکەی بلاوگرانا کە نرخی هەڵوەشاندنەوەکەی خۆی دەدات لە 700ملیۆن یۆرۆ.

تیم ئارتمان، کە هاندەری یانەی شتوتگارتی ئەڵمانییە،خاوەی بیرۆکەی هەڵمەتەکە و پارە کۆ کردنەوەیە و ماوەی پێنج ڕۆژە لە ڕێی کردنەوەی پەیجێەکەوە بۆ ئەو مەبەستە، بانگەوازەکەی دەست پێ کردووە و بڕی 900ملیۆن یۆرۆی وەک ئامانجی هەڵمەتەکەی دیاری کردووە.

ئەوەی جێگەی پێزانینە بۆ هاندەرەکەی شتوتگارت ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکەیە، بەڵام ڕەنگە بێ هیوایی بچنێتەوە لە خەون و نیازەکەی کاتێک ماوەی پێنج ڕۆژە تەنها 262 یۆرۆ کۆ کراوەتەوە! وەک لە دەیلی مەیڵی بەریتانیدا بڵاو کراوەتەوە.

بۆ زانین، دڵسۆزی ئەو هاندەرە تەنها لە یانەکەیدا کورت نابێتەوە بۆ گواستنەوەی مێسی، بەڵکوو وەک خۆی دەڵێت: “لە بارێکدا کە نەگەشتینە ئەو پارەیەی (900 ملیۆن یۆرۆ) بۆ گواستنەوەی مێسی دامانناوە و لیۆ ڕوو بکاتە یانەیەکیتر، ئەوا سەرجەم پارە کۆ کراوەکە دەبەخشینە ڕێکخراوی Viva con agua کە ڕێکراوێکی خێرخوازیی تایبەت بە دابین کردنی ئاوی پاکژ و تەندروستە.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button