ئیسپانیا

ئامۆزاکەی: مێسی لە بارسا دەڕوات چونکە لەوێ دڵخۆش نییە

یاریگا- ماکسی بیانکۆچی، ئامۆزای لیوێنێل مێسی ئەو ڕاستیە دەدرکێنێت کە ئەفسانە ئەرجەنتینییەکە چیتر دڵخۆش نییە لە بارسێلۆنا و هەر بۆیە دەیەوێت دەرچێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆ کۆنتێنتاڵ، بیانکۆچی گوتی: “لیۆ دەیەوێت شوێنێک بدۆزێتەوە کە تێیدا دڵخۆش بێت. دەیەوێت درچێت لە بارسا چونکە لەوێ خۆشحاڵنییە و دەخوازێت ئاڵاناگارییەکی نوێ تاقی بکاتەوە.”

سەبارەت بە یانەی شیاو بۆ وێستگەی دواتری، ئامۆزای کاپتنەکەی بلاوگرانا گوتی: “هەرگیز پێم وا نەبوو بارسا جێ بهێڵێت. حەز دەکەم بیبینم لە یانەیەک کە تۆپی پێی جوان پێشکەش دەکەن. لە هەموو ئەو یانانەی ناویانی پێوە بەستراوە، وا بزانم مان سیتی زۆر گونجاوە بۆی. هەروەها پاریس سانت جێرمانیش.”

مێسی له لێواری جێ هێشتنی بارسێلۆنا نزیک بۆتەوە و ئامادە نەبوونی لە پشکنینه پزیشکیەکانیش هێندەیتر نیازەکەی لیۆی بۆ ڕۆشتن دوپات کردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button