ئه‌مریکا

سەرۆکی ئەرجەنتین پەیامێکی بۆ مێسی نارد

یاریگا- ئالبێرتۆ فێرناندێز، سەرۆکی وڵاتی ئەرجەنتین لە بارودۆخی لیۆنێل مێسی خۆی تێوە هەڵقورتاند و پەیامێکی ڕاستەوخۆی ئاراستەی کاپتنەکەی تانگۆ و بارسێلۆنا کرد.

فێرناندێز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی C5Nدا گوتی: “تۆ لە دڵی هەمووماندایت، نەشمان بینیویت کە لە وڵاتەکەی خۆمان یاری بکەیت. خۆشحاڵمان بکە بە کۆتایی هێنان بەکاروانی وەرزشییت لە نیوێڵز ئۆڵد بۆیز، یانەکەی خۆت.”

سەرۆکەکەی ئەرجەنتین درکاندی هاندەری کام یانەی وڵاتەکەیەتی هاوکات باسی ئەوەشی کرد کە هەردەم وەک هاندەری مارادۆنا دەمێنێتەوە: “خاڵی گەورەی جیاکاری لە مارادۆنا ئەوەیە کە بە تەنها لە دژی جیهان یاری دەکرد. هەرگیز یاریزانێکیترم نەبینیوە وەک ئەو. من زۆر بە قووڵی سەرسامی مارادۆنام. لە مێسی زیاتر، با ڕاستگۆبم لەگەڵتان. چونکە مارادۆنا لە لاوانی ئەرجەنتینۆس جونیۆرزەوە هات. ئەو وەک گلادیەتەرێک وابوو، خاوەنی بەهێزییەکی بێ وێنە بوو.”

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاندەرانی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز رژانە سەر شەقامەکانی شاری ڕۆزاریۆی ئەرجەنتین و داوای گەڕانەوەی مێسیان کرد بۆ یانەکەی سەردەمی منداڵیی.

بابەتی زیاتر

Back to top button