ئیسپانیا

راهێنەرەکەی مێسی: زۆر سەرسامی کارلۆ ئانچێلۆنتیم

یاریگا –

لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دەڵێت، خۆشەویستییەکی تایبەتی بۆ کارلۆ ئانچێلۆتی، راهینەری ریال مەدرید هەیە.

دوای بوون بە راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، سکالۆنی توانی ناوی خۆی لە مێژووی تۆپی پێی ئەم وڵاتەدا و جیهاندا بهێڵێتەوە و جامی جیهانی بۆ ئەرجەنتین بەدەست بهێنێت و لە سایەی درەوشاوەیی لیونێل مێسی کۆتایی بە حەسرەتی چەندین ساڵەی ئەم هەڵبژاردەیە بهێنێت.

ئێستا، ئەم راهێنەرە ئەرجەنتینییە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مارکا، سەبارەت بە راهێنەرە بەناوبانگەکان لە جیهانی تۆپی پێدا لێدوانی داوە، کە سەرنجی زۆری بۆ لای خۆی راکێشاوە و کاردانەوەی جیاوازیشی بەخۆیەوە بینیوە.

سکالۆنی لە لێدوانێکیدا، سەبارەت بە راهێنەرە دڵخوازەکەی و نمونەی خۆی لە جیهانی راهێنەرایەتیدا گوتی:

من بە زۆر راهێنەر سەرسامم، لەوانە پێپ گواردیۆلا، دی زێربی، سیمۆن ئینزاگی و لوسیانۆ سپالێتی و هەروەها دیێگۆ سیمیۆنی.

بەڵام گومانی تێدا نییە کە ناتوانم لەم نێوەندەدا ئانچیلۆتی لەبیر بکەم. ئەو نمونەی باڵای منە لە جیهانی راهێنەرایەتیدا و بێ گومان دەمەوێت ببم بە راهێنەرێک هاوشێوەی ئەو.

زۆرێک لە بەکارهێنەران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەڵبژاردنی ئانچیلۆتی وەکوو نمونەی باڵای سکالۆنی چاوەڕوان نەکراو بووە، بەڵام بێگوومان زۆر سەرنجراکێشە.

بابەتی زیاتر

Back to top button