جیهانیاریگا

بۆچی سپۆنسەر و ڕیکلام بە درێسی هەڵبژاردەکانەوە نابینرێت؟

ڕێگەپێدانەکە زۆر سنووردار و مەرجدارە

یاریگا –
ڕەنگە لای هەوادار و عاشقانی تۆپی پێ، مایەی پرسیار بووبێت بۆچی درێسی هەڵبژاردەی وڵاتان سپۆنسەر و ڕیکلامی بازرگانییان لەسەر نابینرێت.

لە کاتێکدا زۆرینەی هەرە زۆری هەڵبژاردە بەناوبانگەکانی جیهان لەلایەن چەندین کۆمپانیای جیاوازەوە سپۆنسەریی دەکرێن، بەڵام لە کاتی پاڵەوانێتی و کێبڕکێ نێودەوڵەتیی و کیشوەرییەکاندا سپۆنسەرەکانیان نابینرێن بە درێسەکانیانەوە. هەڵبژاردەکانی ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، وێڵز و ئێرلەندای باکوور بە نموونە، لەوەتەی ساڵی 2011 لەلایەن کۆمپانیای ڤۆکسهاڵ مۆتۆرز سپۆنسەریی دەکرێن، بەڕازیل لەلایەن کۆمپانیای گوارانای تایبەت بە خواردنەوەی سۆفت و هەروەها بانقی ئیتاو لە وڵاتەکە، ئەرجەنتین لەلایەن کۆکاکۆلا و کۆمپانیای وای پی ئێفی تایبەت بە نەوت و غاز. بەڵام هیچێک لەو سپۆنسەرانە، لە یارییەکاندا بەسەر درێسەکانیانەوە نییە، تەنها لە کاتی ڕاهێنانەکاندا پیشان دەدرێت. هۆکار بۆ ئەوەش، بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنووسی بە ئەزموون لە پێگەی کڵەیمزی بەریتانی، ئەوە پابەندبوونە بە ڕێساکانی فیفاوە کە ڕێگە نادات لە یارییە نێودەوڵەتیەکاندا ناوی سپۆنسەر بخەنە سەر درێسەکانیان.
ئەگەر بپرسین، ئەی بۆچی سێ براندە زەبەلاحەکەی وەک نایکی و ئەدیداس و پوما، بە درێسەکانەوە دەبینرێن؟ وەڵام بۆ ئەوەش ئەوەیە، ئەو کۆمپانیایانە دروستکەری کەلوپەلەکانن و، بە گوێرەی ڕێسا کارپێکراوەکانیش، ڕێگە دراوە تەنها ناوی کۆمپانیای دروستکاری جلوبەرگەکان هەبێت، بەڵام ئەوەش بە حەجم و قەبارەی دیاریکراو.

بابەتی زیاتر

Back to top button