ئه‌مریکا

هەڕەشەی کوشتن لە بنەماڵەی دی ماریا دەکرێت

یاریگا –

ژن و پیاوێک کە هەڕەشەی کوشتنیان لە بنەماڵەی ئەنخێل دی ماریا، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کردبوو، دەستگیر کران.

رۆژی دووشەممە ئۆتۆمبێلێک چووە گەڕەکی فۆنێس کە 8 کیلۆمەتر لە رۆزاریۆوە دوورە، کە خێزانەکەی دی ماریا لێی دەژین، تێبینییەکی بەجێهێشت کە تیایدا هەڕەشەی لە دی ماریا کردووە کە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکوژێت. هاوکات لەگەڵ ئەم پەیامەدا 4 فیشەکیش ئاراستەی هەوا کرا.

پۆلیسی فیدراڵی ئەرجەنتین ئەو کەسانەی دەستگیرکرد کە گومانیان لێدەکرا هەڕەشەی کوشتنیان لە بنەماڵەی ئەنجێل دی ماریا کردبێت. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم کەسانە لە هەمان بینادا دەژین کە دایک و باوکی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین تێیدا دەژین.

راستەوخۆ دوای دەستگیرکردنەکە، پۆلیس ناوی دوو کەسی بڵاوکردەوە کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا هەبوو بڵاو کردەوە و هەروەها تۆمەتبارەکان 135 گرام کۆکاینیان پێبووە.

ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە 2 رۆژ لەمەوبەر ناسێندرا و پشکنینی کامێراکانی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکەی دی ماریا دەریخست کە ئەم 2 تۆمەتبارە هەڕەشەی کوشتنیان لێکردبوون.

دۆسیەکە لەلایەن حکومەتی ئەرجەنتین بە جددی بەدواداچوونی بۆ کرا، چونکە پێیوابوو کێشەیەکی ئاسایشی نیشتمانییە و ئاماژە بە سەرهەڵدانەوەی بەهێزی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button