ئه‌مریکا

ڤیدیۆ: هاندەرانی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ گەڕانەوەی مێسی

یاریگا- هاندەرانی نیوێڵز ئۆڵد بۆیز رژانە سەر شەقامەکان و بە خستنە ڕێی کەژاوەی ئۆتۆمبیلەکانیان بە نێو جادەکانی شاری ڕۆزاریۆی ئەرجەنتینی، داوای گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی دەکەن.

نیوێڵز ئۆڵد بۆیز، یانەی منداڵیی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکەیە و لەوێ بەهرە سەرسوڕهنەرەکانی بەدەرکەوت. لە ساڵی 1994-2000 لە تەمەنی زۆر گچکەییدا لەو یانەیە بوو. تا دوای ئەوە بارسیێلۆنا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرد و لە ڕیزی یانە کەتەلۆنییەکە خۆی گەیاندە ڕیزی باشترینەکانی مێژوو.

ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، مێسی بەو نامەیەی کە لە ڕێگەی فاکسەوە ئاراستەی یانەکەی کرد بۆ ڕێگەدانی بە دەرچوون لە بلاوگرانا، میدیا و ناوەندە وەرزشییەکانی بە خۆوە سەرقاڵ کرد و، لەو کاتەوە یانەی جیاواز جیاواز وەک وێستگەی دوای بارسای، قسە لەسەر دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button