ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئانتوان گریزمان یانەی داهاتووی هەڵبژاردووە

یاریگا
ئانتوان گریزمان، هێرشبەری هەڵبژاردەی فڕەنسا بریاریداوە بۆ وەرزی داهاتوو پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی بکات.

رۆژنامەی سپۆرتی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایکردووە گۆڵکاری فڕەنسی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی وڵاتەکەی گەیشتۆتە رێکەوتن و لە ماوەی رابردوو چاوی کەوتووە بە ناسر خلێفی سەرۆکی شازادەکان و کۆتاییان بە هەموو شتێک هێناوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا ئەم گواستنەوەیە بە فەرمی ئاشکرا بکرێت.

لە کاتێکدا ئەم هەواڵە ئاشکرا بووە، لە ماوەی رابردوو دەنگۆی بەهێز هەبوو ئەم یاریزانە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆنا بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button