ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

گریزمان: بە پێكانەوە بەرامبەر ئینتەر بەشداریم كرد

یاریگا –

ئانتوان گریزمان، ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە بە پێكانەوە بەرامبەر ئینتەر میلان بەشداریكردووە.

شەوی رابردوو ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگای واندا میترۆپۆلیتانۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلانی كرد و یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتایی هات.

بەوەش كوڕانی دیێگۆ سیمیۆنی خۆیان گەیاندە قۆناخی چارەكی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یارییەكە گریزمان گوتی:

لە ئاتلێتیكۆ مەدرید فێری ئەو جۆرە یارییانە بووین، هیچ یارییەك ئاسان نییە و دەبێت تا كۆتایی شەڕ بكەین و بجەنگین.

گرنگ بوو ئەمڕۆ بردنەوە بەدەستبهێنین، هەوڵێكی زۆم دا بۆ ئەوەی بتوانم بەشداری لە یارییەكەدا بكەم، بەیانیان و دوای نیوەڕۆ و شەوانیش مەشق و راهێنانم دەكرد، هەوڵمدا پێش یاری ئاتلێتیك بلباو بگەڕێمەوە بەڵام مەحاڵ بوو، تەنانەت نەمدەتوانی هەنگاو بنێم، ئەمڕۆ قاچەكانم هەستیان بە قورسی دەكرد، بەڵام دڵخۆش بووم.

ئاتلێتیكۆ مەدرید سێیەم یانەی ئیسپانیە لە دوای ریال مەدرید و بارسێلۆنا كە بتوانێت خۆی بگەیەنێتە قۆناخی چارەكی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بابەتی زیاتر

Back to top button