ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد گریزمانی دەوێت

موچەیەكی خەیاڵی بۆ ئامادە كردووە

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ئامانجی داهاتووی گواستنەوەی ئانتوان گریزمان ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانیە.

ئانتوان گریزمانی 32 ساڵان گرێبەستەكەی لەگەڵ رۆخی بلانكۆس لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ئێل ناسیۆنال مانچێستەر یونایتد گرنگی بە گواستنەوەی ئانتوان گریزمان دەدات.

لە راپۆرتەكەشدا ئاماژە بەوە كراوە، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە موچەیەك بدات بە یاریزانەكە كە سێ ئەوەندەی موچەكەی ئێستای بێت كە لەگەڵ ئاتلێتیكۆ وەریدەگرێت.

بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی گریزمان لەگەڵ ئاتلێتیكۆ مەدرید تەنیا 25 ملیۆن یۆرۆیە.

هێرشبەرە فەڕەنسییەكە لە لوتكەی ئاستیدایە لەگەڵ ئاتلێتیكۆ و ئەو یانەیەی كە تا ئێستا 356 یاری بۆ كردووە و توانیویەتی 168 گۆڵ بكات و 76 گۆڵیش درووست بكات.

راپۆرتەكانی ئەم دواییەی رۆژنامەكان ناوی ئەو یاریزانەیان بەستەوە بە ئەگەری رۆیشتنی بۆ خولی سعودی بە تایبەت یانەی هیلالی سعودی بۆ شوێنگرتنەوەی نێیمار دا سێلڤا كە بەهۆی پێكانێكی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، گریزمان نایەوێت گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت كە بەدەستی دەگات و دەیەوێت هاوشێوەی دیێگۆ سیمۆنی راهێنەر گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گریزمان بە درێسی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە

لەم وەرزەی لالیگای ئیسپانیادا گریزمان بەشداری لە 12 یارییدا كردووە و توانیویەتی هەشت گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button