ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

کاردانەوەی یانەی نیوز ئۆڵد بۆیز دوای ئاهەنگ گێڕانەکەی میسی

یاریگا
لیۆنێل میسی، گۆڵکاری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی بارسێلۆنا گۆڵەکەی ئەمڕۆی پێشکەش بە روحی مارادۆنا ئەفسانەی کۆچکردووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کرد.

لیۆ دوای تۆمار کردنی یەکێک لە پێنج گۆڵی یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا، بە درێسی یانەی نیوز ئۆڵد بۆیزی وڵاتەکەی کە ساڵانێک خۆی دیێگۆ یارییان بۆ ئەو یانەیە کردووە، ئەو گۆڵەی پێشکەش بە ئەفسانەی وڵاتەکەی کرد و دوای ئەم کارەی لیۆ ئەو یانەیە لە ئینستاگرام کاردانەوەیان هەبووە و بە بڵاوکردنەوەی ئەو دیمەنەی یاریزانی بلاوگرانا نوسیویانە ” ئێوە شتێک بڵێن، چونکە ئێمە ناتوانین “.

مارادۆنا چوار شەممەی هەفتەی رابردوو بە هۆی جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button