ئینگلتەرا

ڕۆنی: ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا هەولیاندا گرێبەستم لەگەڵ واژۆ بكەن لە ساڵی 2010

یاریگا- واین ڕۆنی، هێرشبەری مێژووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی ئاشكرایكرد كە چوار یانە هەولیانداوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكەن ، ئەو كاتەی ناكۆكی درووس بوو لە نێوان خۆی و سێر ئەلێكس فێرگسۆنی ڕاهێنەر.

ڕۆنی پێشتر ئاشكرایكرد كە بیری لە جێهێشتنی شەیتانە سورەكان كردووەتەوە دوای ئەوەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ چوویە ڕیاڵ مەدرید و كارلۆس تیڤێز چوویە مانچستەر سیتی.

هەر سەبارەت بەوە ئەفسانە ئینگلیزیەكە ڕایگەیاند كە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا لە ڕیزی ئەو یانانە بوون كە هەوڵیاندا من بگوازنەوە ڕیزەكانیان لە ساڵی 2010 .

لە مانگی 10ی ساڵی 2010 واین ڕۆنی دەیویست یانەكەی جێبهێڵێت و ئەمەش زۆرترین یانە هاتنە سەرخەت بەلام لە كۆتاییدا گرێبەستەكەی لەگەڵ مانچستەر یۆنایتد بۆ ماوەیەكی درێژ خایەن نوێكردەوە.

لە دیمانەیەكیدا بۆ پەڕەی فەرمی مانچستەر یۆنایتد ڕۆنی ووتی: سەبارەت بەو یانانەی لەو كاتەدا هەوڵیاندا گرێبەستم لەگەڵ واژۆ بكەن ، ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا و چێڵسی و مانچستەر سیتی بوون.

” بەڵام مانچستەر سیتی بۆ من هەلبژاردنێك نەبوو، هەرچەندە دەنگۆی ئەو یانەیەش هەبوو بەڵام بۆ من سێ بژاردەكەی دیكە زیاتر لە پێش بوون”.

شایەنی باسە واین ڕۆنی تا وەرزی 2017لە مانچستەر یۆنایتد بەردەوام بوو،لەو ماوەیەشدا چەندین نازناوی بە كۆمەلی بەدەستهێناوە و بووە بە گۆڵكاری مێژووی یانەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button