خوله‌کانی دیکە

ئیتاڵیا میوانداری کۆتاییەکانی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا دەکات

یاریگا-وابڕیارە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا میوانداری کۆتاییەکی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بکات بە بەشداری خۆیان، فەڕەنسا، بەلجیکا و ئیسپانیا.

رۆژی ٣-١٢  لە کۆبوونەوەی یوفا تیروپشکی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕین ئەنجام دەدرێت، هەروەها بەگوێرەی یاساکانی پاڵەوانێتییەکە، ئەو هەڵبژاردەیەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم بێت دەبێتە میوانداری کۆتاییەکان و لەم وەرزەشدا ئیتاڵیا ئەو شەرەفەی پێ بڕا.

شەوی رابردوو سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان کۆتاییان هات و چوار براوەکە سەرکەوتن بەسەر هەڵبژاردە گەورەکانی دیکەی  ئەڵمانیا، پۆرتوگال ، هۆڵەندا و ئینگلتەرا.

ساڵی رابردوو پۆرتوگال پاڵەوانی یەکەم وەرزی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button