ئیسپانیا

ماڵکۆم: مێسیم لە نزیکەوە بینیوە بەڵام باشترینی مێژوو نییە

یاریگا- ماڵکۆم دی ئۆلیڤێرای بەڕازیلی پێی وایە لیۆنێل مێسی هاوتیمی پێشووی باشترینی مێژوو نییە کە هەندێک کەس پێی وایە.

مشتومڕ و بەراوردکاریەکان لە نێوان یاریزانانی تۆپی پێدا بابەتێکی پڕ باسوخواسە و ماڵکۆمیش خۆی لەو باسە دا. لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا کە لە پێگەی Goalی جیهانی بڵاو کراوەتەوە، ئەو یاریزانە دەڵێت: “من کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و مێسی و نێیمارم بینیوە، پێلێ و مارادۆنام نەبینیوە، بەڵام پێلێم لە یوتوبەوە بینیوە و بە دڵنیاییەوە ئەو باشترین مێژووە.”

هاوکات یاریزانەکەی زینیتی ڕووسی باسی لە کەسایەتی مێسی کرد و بە کەسێکی خۆڕاگر و جیددی لە نێو یاریگا و نەرمونیان لە ژووری جل گۆڕین وەسفی کاپتنەکەی بلاوگرانای کرد بەوەی دەخوازیت لەگەڵیدا دانیشیت و قسەی لەگەڵدا بکەیت، وەک ماڵکۆم وتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button