ئینگلتەراگرنگترین

ڤیدیۆ: ئێدەرسن گاڵتە بە هاندەرانی ئارسێناڵ دەکات

Yariga App

یاریگا –

گۆڵپارێزی مانجێستەر سیتی ئێدەرسن مۆڕایس گاڵتە بە هاندەرانی ئارسیناڵ دەکات.

شەوی رابردوو ئارسیناڵ لە گەڕی 33ـی پرێمەرلیگ تووشی شکستێکی سەخت بوو بەرامبەر بە مانچێستەر سیتی رکابەری، لە کاتی چوارەم گۆڵی سیتیزن دەرکەوتووە گۆڵپارێزی ئەو یانەیە گاڵتە بە هاندەرانی ئارسێناڵ دەکات.

ئێدەرسن لە دوای گۆڵەکەی هالاند لە دوا ساتەکانی یارییەکە روو لە هاندەرانی ئارسێناڵ دەکات، زمانیان لێ دەردەهێنێت و بە جوڵەی دەستەکانی لە نزیک هەردوو چاوی ئاماژە بۆ گریانی هاندەرانی گەنەرز دەکات.

لە گرتە ڤیدیۆیەکی دیکەدا دەردەکەوێت بەشێک لە هاندەرانی مانچێستەر سیتی هانی گۆڵپارێزەکەیان دەدەن تا بەردەوامبێت لە گاڵتە کردنی زیاتر بە هاندەرانی تیپەکەی رکابەریان.

مانچێستەر سیتی لەم وەرزە دەرفەتێکی زێڕینی لە پێشە تا سێ ناسناوە گەورەکە بە دەستبهینێت، کە لە یاری کۆتایی جامی یەکێیتی ئینگڵتەڕا رووبەڕووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

لە قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگیش بەرامبەر ریال مەدرید یاری دەکات، لە پرێمەرلیگیش لە کۆی ئەنجامدانی 31 یاری بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ و بە جیاوازی 2 خاڵ لە دوای ئارسیناڵ پلەی دووەمی خولەکەی گرتووە.

بەڵام سیتیزن 2 یاری دواخراوی ماوە ئەنجامی بدات، بە بردنەوەی ئەو دوو یارییەش پێشەنگ بە گەنەرز چۆڵدەکەن و جارێکی دیکە خۆیان دەبنەوە بە پاڵەوانی ئینگڵتەڕا.

ئێدەرسن لە کاتی زمان دەرهێنان لە هاندەرانی ئارسیناڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button