ئینگلتەراگرنگترین

تیاگۆ سیلڤا: چێڵسی هەڵە هەنگاوی ناوە

Yariga App

تییاگۆ سیلڤا  بە راشکاوانە رەخنە لە بەڕێوبەران و خاوەنی یانەکە دەگرێت پاش ماڵئاواییان لە خولی پاڵەوانەکان.

سیلڤا ناڕازییە لە سیاسەتەکانی یانەکە بە تایبەت لە بازاڕی گواستنەوەدا. دوای شکستەکەیان بەرامبەر مەدرید وتی

“پێم وایە هەنگاوی یەکەمییان ناوە بەڵام هەنگاوێکی هەڵە بوو،  ناکرێت هەر رەخنە لە راهێنەر بگیرێت. ئەمە ساتێکی سەختە بۆ یانەکە. گۆڕانی سەرۆک و هاتنی ژمارەیەک یاریزانی زۆر وای کرد ناچاربووین ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان گەورەتر بکەین. ئەو هەموو یاریزانە لەلایەک مانای ئەوەیە خاوەنی زۆر یاریزانی باشیت بەڵام هاوکات هەموویان یاری ناکەن و ئەمەش زۆرێکیان دڵتەنگ دەکات. راهێنەر ناچارکراوە ١١ یاریزان لە ٣٠ هەڵبژێرێت و ئەمەش قورسە”.

سیلڤا کاپتنی چێڵسی بوو لەو یارییەی بە چوون و هاتن ٤-٠ تووشی شکست هاتن لە خولی پاڵەوانەکان. لە پریمەرلیگیش لە پلەی ١١هەمی ریزبەندی خولەکەدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button