ئیسپانیائینگلتەرا

ریاڵ مەدرید بە نرخێکی کەمتر ریس جەیمسی دەوێت

Yariga App

یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی گواستنەوەی ریس جەیمسی بەرگریکاری چێڵسی دەدات بەڵام بە نرخێکی کەمتر لەوەی پێشتر پلانی بۆ دانابوو.

، بەرگریکارە ئینگلیزییەکە گرێبەستێکی تاوەکو ٢٠٢٨ لەگەڵ چێلسی واژۆکردووە و فرۆشتنی ئاسان نابێت، بەڵام مارکا دەڵێت مەدرید ئامادەیە ٥٠ ملیۆن پاوەندی پێشکەش بکات. ئەمەش کەمترە لەوەی پێشووتر داینابوو کە نزیکەی ٦٥-٧٠ ملیۆن بوو.

ریس لە سەرەتای ئەم وەرزەدا تووشی پێکانێکی درێژخایەن هات و کاریگەری لەسەر ئاستی هەبوو، جگە لەوەش بەپێی مارکا، مەدرید دەیەوێت سوود لەوە ببینێت، چێڵسی پێویستی بەوەیە چەند یاریزانێک بفرۆشێت چونکە زیاد لە ٦٠٠ ملیۆن پاوەندی لە یەک ساڵدا خەرجکرد و لە ئێستادا یانەکە لەژێر زیانێکی قورسدایە بە تایبەت کە ناگەنە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

لۆس بلانکۆس لەم وەرزەدا زیاتر لە جارێک کێشەی بەرگریکاری باڵەکانی هەبووە و  گلەیی لەسەر دانی کارڤاخال هەیە کە توانای جەستەیی و خێرایی دابەزیووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button