ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

یانەیەکی پرێمەرلیگ جووڵەی بۆ مێسی دەستپێکردووە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد چووەتە نێو کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتین و پاریس سانجێرمان.

چوونە دەرەوەی مێسی لە پاریس، تاڕادەیەکی زۆر پشتڕاستبووەتەوە، چونکە مێسی ئامادەنییە بە مووچەیەکی کەم، گرێبەستەکەی لەگەڵ شازادەکانی پاریس نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی ئێل ناسیۆنال بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای ئێریک تێن هاخ، مانچێستەر یونایتد هەوڵەکانی لەگەڵ مێسی دەستپێدەکات.

لە رۆژنامەکەدا هاتووە، مانچێستەر یونایتد ئامادەیە درێسی ژمارە 7ی ئەفسانەیی یانەکە، کە پێشتر کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیپۆشی، بە مێسی بدات.

رۆژنامەکە باسی لە وردەکارییەکانی گرنگیپێدانەکەی مانچێستەر یونایتد نەکردووە، بەڵام لە یانە ئینگلیزییەکە جموجۆڵەکانی دەستپێکردووە.

ئۆفەرەکانی مێسی

مێسی بووەتە بابەتی گەرمی رۆژنامەکان، لە دوای رووداوەکانی یاری رابردووی پاریس سانجێرمان و لیۆن، کاتێک هاندەرانی پاریس فیکەیان لە دژی مێسی لێدا، چوونە دەرەوەی لە یانەکە نزیکبووەتەوە.

رادیۆی مۆنتی کارلۆ بڵاویکردووەتەوە، مێسی بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزە پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت، چونکە یانە پاریسییەکە ئامادەنییە مووچەکەی بەرز بکاتەوە، هەرچەندە مێسی پێی وایە، بە گوێرەی ئاستەکەی، دەبێ مووچەی بەرز بکرێتەوە.

نوێترین راپۆرتەکانیش، باس لە ئۆفەرێکی گەورەی یانەی هیلالی سعودی دەکەن، گوایە هیلال ئامادەیە مووچەی ساڵانەی مێسی بۆ 600 ملیۆن دۆلار بەرز بکاتەوە.

پاریس سانجێرمان دەیەوێت دەستبەرداری مێسی بێت، بۆ ئەوەی خۆی لە یاساکانی سزای یاری خاوێن دووربخاتەوە و خەرجی مووچەی بێتە ئاستی پێویست.

مێسی لە هاوینی ساڵی 2021 پەیوەندی بە پاریس کرد و لەو کاتەوە 67 یاری کردووە و 29 گۆڵی کردووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button