یاریگا
گراهام پۆتەر، دوای دوور خستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە ماوەیەکی کەم لەلایەن یانەی لێستەر سیتی ئۆفەرێکی پێشکەش کرا.
جەیمی ئۆهۆرا لە ماڵپەری talk SPORT بڵاویکردەوە، هەر لە دوای دوور خستنەوەی راهێنەرەکەی بلوز، کارگێری یانەی لێستەر سیتی پەیوەندیان بە راهێنەرەکە کرد و ئۆفەرێکیان بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان پێشکەش کرد، بەڵام ناوبراو ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.
ئەو رۆژنامەنوسە بەریتانیا بڵاویشی کردەوە هۆکاری رەتکردنەوەی ئۆفەرەکەی یانەی لێستەر سیتی لەلایەن گراهام پۆتەر، ئەوەیە ئەو راهێنەرە دەیەوێت پشوویەک وەرگرێت و دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە بگەڕێتەوە سەر پیشەکەی.
لەو راپۆرتەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لادانی براندان رۆجەرز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی لێستەر سیتی، پێشبینی دەکرێت ناوبراو ببێتە راهێنەری یانەی تۆتێنهام.