ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ: پێویستە مانچێستەر یونایتد لە چامپیۆنزلیگ بێت

Yariga App

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ دەڵێت، یانەیەکی وەک مانچێستەر یونایتد دەبێ لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات.

تێن هاخ لە هاوینی رابردوودا ئەرکی مەشقی شەیتانە سوورەکانی گرتە ئەستۆ، ئێستا وەرزێکی سەرکەوتوو لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بەڕێدەکات. توانی نازناوی جامی کاراباو بەدەستبهێنێت و یانەکەی بگەینێتە قۆناخی هەشتی یۆرۆپالیگ، جیا لەمەش لە جامی یەکێتیی ئینگلتەراش، گەیشتووەتە قۆناخی پێش کۆتایی.

تێن هاخ لەبارەی مانچێستەر یونایتد و چامپیۆنزلیگ دەڵێت

با شتەکان روون بکەینەوە، پێویستە لە چامپیۆنزلیگ یاری بکەین. یانەیەکی وەک مانچێستەر یونایتد پێویستە لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات.

لەبارەی هاتنی یاریزانی نوێوە، تێن هاخ دەڵێت

بە دڵنیاییەوە، یاریکردن لە چامپیۆنزلیگ، سەرنجی زیاتری یاریزانان رادەکێشێت، هەرچەندە ئێمە لە چامپیۆنزلیگیش نین، بەڵام توانیومانە سەرنجی یاریزانان رابکێشین. لێرە دەمەوێت خاڵێک روون بکەمەوە، پێویستە لە چامپیۆنزلیگ بین.

هەرچەندە مانچێستەر یونایتد لە چامپیۆنزلیگدا نەبوو، بەڵام توانی یاریزانێکی وەک کاسێمیرۆ بگوازێتەوە ریزەکانی. بەڵام بە گەڕانەوەی مان یونایتد بۆ کێبڕکێیە گەورەکەی ئەوروپا، دەتوانێت سەرنجی یاریزانی زیاتر رابکێشێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button