ئیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئیسپانیۆل

Yariga App

یاریگا

كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ئیسپانیۆل بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیسپانیۆل بكات ، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی ئیسپانیا.

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ئیسپانیۆلیش بەكۆكردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی سیانزەیەم دێت.

بۆ ئەو یاریە مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە فێرلان مێندی ، داڤید ئالابا و كەریم بێنزێما بێ بەش دەبێت.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ریال مەدرید:

كۆرتوا ، لۆنین ، لۆپێز ، كارڤاخال، میلیتاو ، ڤاییخۆ ، ناچۆ ، ئۆدریۆزۆلا ،ڤاسكێز، رۆدیگەر،كرووس، مۆدریچ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی ، چوامینی، سیبایۆس،  هازارد ، ئەسینسیۆ ، ڤینیسیۆس ، رۆدریگۆ، ماریانۆ ، ئەلڤارۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button