ئینگلتەرا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان مانچێستەر سیتی و ئەرسیناڵ
یاریگا-
پێكهاتەی پێشبینیكراوی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی و میكێل ئارتێتای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی ئەرسیناڵ بۆ یارییەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ هەینی كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەرسیناڵ بكات، لە میانەی یاریەكانی قۆناغی چوارەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر ستی:
گۆڵپارێز: ئۆرتیگا
هێڵی بەرگری: والكەر ، دیاز ، لاپۆرت ، كانسێلۆ
هێڵی ناوەند: ڕۆدری ، گوندۆگان ، بێرناردۆ سێلڤا
هێڵی هێرشبردن: مەحرەز ، ئەلڤارێز ، گریلیش
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەرسیناڵ:
گۆڵپارێز: تێرنەر
هێڵی بەرگری: تۆمیاسۆ ، هۆلدینگ ، گابرێل ، تێرنی
هێڵی ناوەند: ڤێرا ، پارتی ، چاكا
هێڵی هێرشبردن: ترۆسارد ، نیكیتا ، سمیس ڕۆی