
یاریگا-
بەشێوەیەكی فەرمی هۆگۆ لۆرێس گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی فەڕەنسا وازهێنانی خۆی لە یاری نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
كۆتا بەشداریكردنی لۆرێس لەگەڵ هەڵبژاردەكەی لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بوو بەرامبەر ئەرجەنتین كە تێیدا شكستیان هێنا و تانگۆ بۆ جاری سێیەم لە مێژوویدا بوویە پاڵەوانی جامی جیهانی.
كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر وازهێنانی گۆڵپارێزەكەیان ڕاگەیاند لە یاری نێودەوڵەتی و تێیدا سوپاسیان كرد بۆ ئەوەی پێشكەشی هەڵبژاردەكەی كردووە.
لۆرێس لە 145 یاریدا لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداریكردووە لە 121 یاری كاپتنی هەڵبژاردەكە بووە و توانیویەتی نازناوی جامی جیهانی 2018 و نەیشن لیگی 2021بباتەوە.