بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین زانیارییەکان لەسەر هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی د

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لەبەردەم بازارێکی پڕ لە چالاکی گواستنەوەدایە، بەتایبەت کە چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا خۆزێ مۆرینیۆ بەفەرمی وەک راهێنەری نوێ بناسێنن و خۆیان بۆ وەرزی نوێ پڕچەک بکەنەوە.

یەکێک لە دیارترین ئەو پێگانەی کە مۆرینیۆ دەیەوێت گرێبەستی بۆ ئەنجام بدات، بەرگریی لای راستە. ئەوە بەتایبەت دوای رۆشتنی دانی کارڤاخال کە بەفەرمی ماڵئاوایی لە هاندەرانی مەدرید کرد و، هەروەها کێبڕکێکارێک بۆ ئالیکساندەر ئاڕنۆڵد کە لە وەرزی یەکەمیدا نەیتوانی لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هاندەرانی قەڵای سپیدا بێت.

پلانەکانی مۆرینیۆ بۆ ریال مەدرید ئاشکرا دەبن؛ چەند یاریزانی نوێ دەکڕێت؟

بۆیە بۆ ئەو پێگەیە، کارگیڕی شاهانەکان بەتوندی چوونەتەپێشەوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ دێنزێل دومفریسی بەرگریکاری ئینتەر میلان.

ئەستێرە هۆڵەندیەکە کە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، نرخێکی زۆر کەم لەسەر مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەیەتی کە تەنها 20 ملیۆن یۆرۆیە. ئەوە لەکاتێکدا پێشتر بە 25 ملیۆن باس لێوەدەکرا.

ئەوەی وایکردووە مەدرید بچێتە کێبڕکێی یانەکانی وەک لیڤەرپوول و بارسێلۆنا لەو ئەستێرە هۆڵەندیە، هەر ئەو مەرجەی سەرەوەیە کە بۆ یانەکانی دەرەوەی ئیتاڵیا دانراوە.

فابریزیۆ نووسیویەتی کە ریال مەدرید ئێستا چووتە گفتوگۆ لەگەڵ بریکار و دەوروبەرەکانی دومفریس. ئەوە لەکاتێکدایە لیڤەرپوولیش هێشتا جیددیە لە نیازەکانی گواستنەوەی و لە سەرەتای ئەم ساڵەوە ئەو خواستەی هەیە تەنانەت بەبێ ئارنە سڵۆتیش.

بابەتی زیاتر

Back to top button