ئینگلتەراگرنگترین

نیوکاسڵ گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە و چوار یاریزانی بەڕێدەکات

Yariga App

یاریگا –

نیوکاسڵ پارێزگاری لە یەکێک لە سەربازە دێرینەکەی دەکات و گرێبەستەکەی نوێکردەوە. هاوکات چوار یاریزانی بەڕێدەکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا نیوکاسڵ دەستبەرداری ئانتۆنیۆ گۆردن بوو لە بەرامبەر زیاتر لە 80 ملیۆن یۆرۆ (بە گۆڕانکارییەکانیشەوە) بۆ یانەی بارسێلۆنا.

نیوکاسڵ وەرزی رابردوو لە پرێمەرلیگ نەیتوانی بگاتە هیچ پاڵەوانێتیەکی وەرزی داهاتووی ئەوروپا.

بەگوێرەی ئەوەی لە پلاتفۆڕمی فەرمی X بڵاویانکردووەتەوە، یانە ئینگلیزیەکە گرێبەستی فابیان شاری بۆ ساڵێکی دیکە تا 2027 نوێکردەوە.

فابیانی سویسری ماوەی 8 ساڵە لەو یانەیە یاریی دەکات. بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەشی، خزمەتەکانی لەگەڵ ماگپایش دەبێتە 9 ساڵ.

سەبارەت بەو یاریزانانەی بڕیارە یانەکە جێبهێڵن، نیوکاسڵ نووسیویەتی جگە لە کیران تریپیێ و ئێمیل کرافس، هەریەکە لە ئارۆن رامسدەیڵ و مات تارگێت دەگەرێنەوە بۆ ساوسهامپتن. جۆن رودی و ماکس تۆمسۆنیش یانەکە جێدەهێڵن.


 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button