ریال مەدرید یەکەمین گرێبەستی هاوینەی یەکلایی کردەوە

یاریگا –
پەرەسەندنەکانی ریال مەدرید بۆ چالاکییەکانی بازاڕی هاوینە بەخێرایی روویدا و گرێبەستێکی یەکلایی کردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە دەستەواژە باوەکەی خۆی بەکارهێناوە “هێر وی گۆ“، ریال مەدرید لەگەڵ دێنزێل دومفریس گەیشتووەتە رێککەوتن و بڕی 20 ملیۆنی شکاندنی گرێبەستەکەی دەدات کە ئینتەر میلان خستبوویەسەر ئەستێره هۆڵەندیەکە.
🚨💣 EXCLUSIVE: Denzel Dumfries to Real Madrid, HERE WE GO! ⚪️🇳🇱
Deal in place and all agreed with Dutch right back to join Real Madrid from Inter, Spanish club will trigger €20m release clause.
Dumfries has accepted Madrid, deal closed tonight and formal steps to follow. pic.twitter.com/UghisoJwmh
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) June 2, 2026
رۆمانۆ نووسیویەتی کە رێککەوتنەکە یەکلایی بووەتەوە و تەواوبووە. بەوەش ریال مەدرید توانی کێبڕکێی گواستنەوەی بەرگریکارەکە لە یانە خوازیارەکانی دیکەی وەک بارسێلۆنا و لیڤەرپوول بباتەوە کە ماوەیەکی زۆرە بەجیددی هەوڵی گواستنەوەیان دەدا.
ئەم پەرەسەندنە بەشێوەیەکی زۆر خێر روویدا، بەوپێیەی هەر چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە ئاشکرایکرد کە ریال مەدرید ئەیوەندییان لەگەڵ بریکار و دەوروبەرەکەی یاریزانە 30 ساڵیەکە ئەنجام داوە.
وردەکاریی بابەتی پەیوەندیدار لەم راپۆرتەی خوارەوە بخوێنەوە:
دوایین زانیارییەکان لەسەر هەوڵەکانی ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی د



