ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: چێڵسی داترۆ فۆفانای گواستەوە ڕیزەكانی

Yariga App

یاریگا-

یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا یەکەم گرێبەستی زستانەی خۆی لە وەرزی ئێستای 2022/2023 ڕاگەیاند.

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە تۆماس تۆخێل لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی چێڵسی دوورخرایەوە و گراهام پۆتەر جێگای گرتەوە.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، یانە لەندەنییەکە گرێبەستی لەگەڵ هێرشبەری كۆتدیڤواری، دەیڤد داترۆ فۆفانا، یاریزانی یانەی مۆڵدەی نەرویجی، لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە چێڵسی و مۆلدە گەشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی لە مانگی یەكی ساڵی داهاتووەوە یاریزانەكە پەیوەندی بە بلوزەوە بكات، بە بێ ئەوەی هیچ وردەكاریەك لەسەر بڕی گرێبەستەكە ئاشكرا بكات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئاشكرایكرد كە بڕی گرێبەستەكە 12 ملیۆن یۆرۆیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button