
یاریگا–
فینوەی گروپ خاوەنی پشکەکانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئامادەن ئەو یانەیە بفرۆشنەوە.
رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویکردەوە، گروپە ئەمریکیەکەی رێدز بڕیاریانداوە یانەکە بفرۆشنەوە و بەهای یانەکەش بە بڕی ٣.٥ ملیار پاوەند مەزەندە دەکرێت و گروپی ئێف ئێس جی داوای ئەم بڕە پارەیە دەکات بۆ فرۆشتنی یانە ئینگلیزیەکە.
هەرچەندە هێشتا دیار نییە کە ئایا گروپێکی نوێ هەنگاو بۆ کڕینی لیڤەرپوول دەگرنەبەر و ڕێککەوتنیش لەو بارەوە دەکرێت یان نا، بەڵام لە هەموو حاڵەتێکدا خاوەنە ئەمریکیەکە ئامادەن یانەکە بفرۆشن.