
یاریگا-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر جیرۆنا بڵاوكردەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی كوردستان ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری جیرۆنا بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دوانزەیەمی خولی ئیسپانیا.
لە لیستەكەدا بەهۆی پێكانەوە كەریم بێنزیمای فەڕەنسی و هێرشبەری یانە شاهانەكە نابیندرێت.
لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید: