
یاریگا–
یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوول دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد گووتی ئەوان چانسی ئەوەیان هەبوو براوە بن.
“ ڕکابەرەکەمام لە سەرەتاوە زۆر بە باشی دەرکەوت و ڕوون بوو کە چیان دەوێت، ئهوان لە ئێمە باشتر بوون و هەر زوو دەستیان بە هەڕەشەکانیان کرد و تۆپێکیان لە ستوندا. ئێمە بەرامبەر ڕکابەرێکی وەک یونایتد بێ چانس بووین؛ ئەگەر گۆڵێکمان تۆمارکردبا و یارییەکە لە کۆتایی گێمی یەکەمدا بە ئەنجامی 1-1 بووایە، ئەوا بارودۆخی باشترمان بەسەر دەبرد. دوای گۆڵی خۆمان دەمانتوانی گۆڵی دیکەش بکەین و لە کۆتاییدا ئەنجامەکە بەو شێوەیە نەبوو کە ئێمە ویستمان “