ئه‌وروپائینگلتەرا

هیچ گفتوگۆیەک لەگەڵ میلنەر نەکراوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

یاریگا

سەرەرای ئەوەی یۆرگێن کلۆپ راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، داوای کردووە گرێبەستی جەیمس میلنەر نوێ بکرێتەوە، بەڵام کارگێری یانەکە هیچ هەنگاوێکی بۆ ئەم مەبەستە نەهاوێشتووە.

ماڵپەری The Athletic بڵاویکردەوە، راهێنەرە ئەڵمانیەکەی رێدز داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە گرێبەستی ناوەڕاستکارە 37 ساڵانەکە بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە نوێ بکرێتەوە، کەچی کارگێری یانەکە بێ دەنگە و تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەهاوێشتووە بۆ ئەم پرۆژەیە.

سەرچاوەکە بلاویشی کردەوە کلۆپ باش دەزانێت میلنەر تەمەنی بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەو پێیوایە دەتوانێت وەکو یاریزانێکی خاوەن ئەزموون، هاوکارییەکی باشی یاریزانەکانی دیکەی یانەکەی بکات.

میلنەر لەوەتەی ساڵی 2015 لە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوول یاریی دەکات و لەو کاتەوە لەگەڵ یانەکەی بەشداری 321 یاریکردووە و خاوەنی 26 گۆڵ و 46 ئەسیستە، هەروەها ئەو یاریزانە هاوینی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button