ئینگلتەرا

یۆرگن کلۆپ ستایشی ئارسیناڵ ده‌كات

یارییەکی گه‌وره‌ و نایاب و ناوازەیه‌

یۆرگن کلۆپ ستایشی یانه‌ی ئارسیناڵ ده‌كات و رایده‌گه‌نێت، به‌رامبه‌ر  تیپێكی زۆر به‌هێز یاری ده‌كه‌ین.

یۆرگن کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول رایگه‌یاند، ئارسیناڵ پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکەی گرتووە و بە خاڵێک لە پێش لیڤەرپوول و ئاستۆن ڤێلایە، ئەنجامی یارییەکەمان گرنگ دەبێت بۆ ركابه‌ری نازناوەکە، بەرامبەر تیپێکی زۆر بەهێز یاری دەکەین، ئەوان لە وەرزی رابردوو باشترن، یارییەکی گه‌وره‌ و نایاب و ناوازەیه‌.

ده‌شیلێت، وه‌رزی رابردوو یارییه‌كه‌مان له‌ ئانفیڵد زۆر نایاب بوو، لە کۆتاییدا دەبوو بیبەینەوە، له‌م وه‌رزه‌ ئه‌وان گرێبه‌ستیان له‌گه‌ل دیكلان رایس و هاڤێرتز كردووه‌، ئه‌وان به‌هێزترن، تێکەڵەیەکی باشیان لە توانای جه‌سته‌یی  و تەکنیک هەیە، بە باشی مه‌شق دەکەن.

کلۆپ دووپاتیکردەوە ، رایان گراڤینبێرج بۆ یاریه‌كه‌ ئامادە دەبێت، بەڵام ئەلێکسیس ماک ئالیستەر و دیۆگۆ جۆتا ناتوانن به‌شداربن.

سەبارەت بە پێکانەکەی ئەندی ڕۆبەرتسۆن رایگه‌یاند، ئێستا له‌ دۆخێكی باشدایه‌، پێویستە په‌له‌ نه‌كه‌ین، تاكو ئێستا ناتوانێت هەموو کارە جەستەییەکان ئەنجام بدات، ماوەیەکی کەمی ماوە، هیوادارین لە مانگی یەک بگه‌رێته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button