ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: یۆرگن کلۆپ لیڤەرپوول بەجێهدەڵێت

یاریگا-

لە هەوالێكی چاوەڕواننەکراودا، یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی رایگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بە یەکجاری واز لە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی لیڤەرپوول دەهێنێت.

بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک، یانەی لیڤەرپوول رۆشتنی راهێنەرەکەی لە یانەکە دوای 9 ساڵ راگەیاند.

کلۆپ لە کۆتاییەکانی ساڵی 2015 پەیوەندی کرد بە یانەی لیڤەرپوول، لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا 466 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە ئەنجامداوە، لیڤەرپوول لە سەردەمی راهێنەرایەتی کلۆپ بە رێژەی 60% ی یارییەکانی بردوەتەوە.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە بۆچی بڕیاریداوە کۆتایی وەرز یانەکە بەجێبهێڵێت، کلۆپ وتی:

وزەم تەواو دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button