ئه‌وروپائیسپانیا

سێ یاریزان نزیكن لە جێهێشتنی ڕیاڵ مەدرید

Yariga App

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ریاڵ مەدرید ئامانجی رزگاربوونە لە 3 یاریزان، لەچوارچێوەی بازاڕی گواستەوەی هاوینەی یاریزانان.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کۆتایی ڕۆیشتنی بۆرخا مایۆرال لە هاوینی ئەمساڵدا، یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕزگاربوون لە دوو یاریزانی دیکە دوای گەشتەکەی ئەمریکا، ئەوانیش ئەلڤارۆ ئۆدریۆزۆلا و ماریانۆ دیازن.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆدریۆزۆلا دوای وەرزێکی نایاب لەگەڵ فیۆرێنتینا، تەنها بۆ ماوەی 30 خولەک بەشداری کردووە، لە ماوەی 3 یاریدا لە قۆناغی ئامادەکاریدا، و لە دوو یاریەكەی دیكەدا لەسەر کورسی یەدەگ بووە.

سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە كردووە هەردوو یاریزان لە پلانەكانی كارلۆ ئەنچیلۆتیدا نین و یانەكە دەیەوێت لە بازاڕی گواستنەوەی ئێستادا دەستبەرداریان ببێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button