یاریگا–
دایکی ئەو هاندەرەی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی کە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشی کردە سەر ئاشکرای دەکات، کوڕەکەی نەخۆشی هەیە.
رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، دایکی هاندەرەکەی یانەی ئێڤەرتۆن ئەوانی ئاگادار کردووەتەوە، کوڕەکەی نەخۆشی ئۆتیزمی هەیە و جاری یەکەمی بوو بچێتە یاریگا بۆ بینینی یانە خۆشەویستەکەی، بەڵام لەلایەن یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە هێرش کرایە سەری.
هەرچەندە رۆناڵدۆ دوای یارییەکەی داوای لێبوردنی لە هاندەرە لاوەکە کرد، بەڵام پۆلیسی لیڤەرپوول رایگەیاندووە لێکۆلینەوە لەسەر رووداوەکە دەکەن.