ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

مێسی داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە

Yariga App

یاریگا
لیۆنێل مێسی، یاریزانی ئارجێنتینایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا بریاریداوە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت و، لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ بەدەست هێنانی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ وەرزی داهاتوو دەکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای ئەوەی دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە یاریزانەکەی شازادەکان بیری لەوە کردووەتەوە هاوینی داهاتوو یانەکەی جێبێڵێت و بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بەڵام ئەم دەنگۆیانە راست نین، چونکە کارگێری یانەکەی دڵنیایە هاوینی داهاتوو کلیان ئێمباپێ یانەکەیان جێدێڵێت و، ئەوان دەیانەوێت لیۆ سەرکردایەتی پرۆژەی یانەکەیان بکات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە کە مێسی خۆشی بریاری مانەوەی لە پاریس سانجێرمانداوە و، لە ئێستاوە بیر لە بەدەستهێنانی ناسناوی وەرزی داهاتوو چامپیۆنزلیگ دەکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button