ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

کرووس: بێجگە لە گۆڵەکەی ئێمباپێ، شتێکی دیکە زیاتر نیگەران کردم

Yariga App

یاریگا-
تۆنی کروس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا نایشارێتەوە ئەوان لە یاری بەرامبەر پاریس سانجێرمان نەیانتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.

ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکا دەڵێت ” ئەوەی زۆر نیگەرانی کردم لە یاری بەرامبەر یانە فەرەنسیەکە، ئەوەبوو کە 80 خولەک یارییەکی لاوازمان کرد و بە درێژایی یارییەکە نەمانتوانی پێنج چرکەش تۆپ کۆنترۆل بکەین “.

کرووس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت کە ئەوان چانسی گەیشتن بۆ قۆناخی داهاتوویان ماوە و، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئەوەی لە یاری گەڕانەوە قەرەبووی ئەو دۆڕانە بکەنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button