ئه‌وروپائیسپانیا

بێنزێما و کرووس بەشداری یاریی داهاتووی ریال مەدرید ناکەن

یاریگا
کەریم بێنزێما نەهۆی هیلاکی و تۆنی کرووس بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا، بەشداری یاریی داهاتووی ریال مەدرید بەرامبەر ئۆساسۆنا ناکەن.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر ئۆساسۆنا گووتی “ کەریم پێکانی نیە و تەنها بەهۆی هیلاکی بڕیارمانداوە بۆ یاریی داهاتوو بانگهێشتی نەکەین. ناوەڕاستی هەفتە بەرامبەر لیڤەرپوول یاریمان هەیە و نامانەوێت چارەنوسی بخەینە مەترسیەوە. هەروەها تۆنی کرووس ئەویش بەهۆی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزا بەشداری یارییەکە ناکات “.

ریال مەدرید لە کاتێکدا دەبێتە میوانی ئۆساسۆنا، هەردوو یانە لە یاریی قۆماغی یەکەم لە یاریگای شاهانەکان بە گۆڵێک یەکسانبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button