ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ چاودێری کرووس دەکات

یاریگا
تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بووەتە ئامانجی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

کەناڵی ABC ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە، ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی شاهانەکان بووەتە ئامانجی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ، ئەو یانەیە لە چارەنوسی ئەو یاریزانە پرسیوە، بەڵام کرووس ئەو یانەیەی ئاگادار کردووەتەوە ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە تۆنی کرووس یانە ئینگلیزیەکەی ئاگادار کردووەتەوە، یان گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە بۆ وەرزێکی دیکە، یان ئەوەتا بە یەکجاری واز لە یاریکردن دێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button