ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

کرووس دەیەوێت لە لوتکە وازبێنێت

یاریگا
تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، دەیەوێت لە بەرزترین ئاستدا واز لە یاریکردن بێنێت.

ماڵپەری گۆلی جیهانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە لاوەکەی شاهانەکان، چەندین ئۆفەری خەیاڵی لە یانەکانی ئەمریکا و قەتەر و سعودیا و هەروەها چەند یانەیەکی ئەوروپی بۆ هاتووە، بەڵام ئەو یاریزانە سەرجەم ئۆفەرەکانی رەتکردووەتەوە، دەیەوێت بەشێوەیەک واز لە یاریکردن بێنێت، لە داهاتوو کاریگەری لەسەر کەسایەتی نەبێت.

کرووس هاوینی ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی یەکلایی نەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button