ئه‌ڵمانیائه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نسا

کرووس: مێسی شایستەی بەدەستهێنانی مۆندیال بوو

یاریگا
تۆنی کرووس، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ستائشی ئاستی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا دەکات.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی، ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی لەبارەی لیۆ دەڵێت “ مێسی شایستەی بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیال بوو، ئەگەر سەیری ئاستی ئەو یاریزانە بکەین، ئەو راستیەمان بۆ دروست دەبێت، من لە ژیانی خۆم یاریزانێکم لەم تەمەنە نەبینیوە، ئەوە بڕوای بە خۆی هەبێت “.

کرووس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت “ من هاندەری مێسی نیم، بەڵام ئەو سەلماندی کە شایستەی ناسناوی مۆندیالە “.

بابەتی زیاتر

Back to top button