ئهوروپاچامپیۆنزلیگ
لیۆنێل میسی پەیامێكی تایبەتی بۆ هاندەرانی پاریس نارد
یاریگا-
لیۆنێل میسی ، ئەفسانەی ئەرجەنتینی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە تۆماركردنی گۆڵی یەكەمی خۆی بە درێسی پاریس سان جێرمانەوە.
پاریس توانی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سیتی بباتەوە لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لە خولەكی 78دا لیۆنێل میسی توانی گۆڵێكی نایاب لە مانچێستەر سیتی تۆمار بكات دوای ئەسیستێكی جوانی كیلیان ئیمباپێ.
دوای یاریەكە ئەفسانە ئەرجەنتینیەكە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیوویەتی:
” زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەكەی ئەمشەومان ، دڵخۆشم بە بردنەوەی ئەم جۆرە یاریە سەختانە ، هەروەها بە تۆماركردنی یەكەم گۆڵم دڵخۆشم هیوادارم گۆڵی زیاتریش تۆمار بكەم ”.