ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

چێڵسی بەرگریکارێک بە پارەیەکی خەیاڵی دەگوازێتەوە

Yariga App

یاریگا
یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێک وەکو شوێنگرەوەی ئانتۆنی رۆدیگێر بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی کردووەتەوە ئامانج.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانە لەندەنیەکە دوای ئەوەی نەیتوانی هاوینی رابردوو ژول کوندێ فەرەنسی لە یانەی سێڤییای ئیسپانیا بگوازێتەوە، ئەمجارەیان هەوڵ بۆ بەرگریکارەکەی خانمە پیرەکە دەدات و لە پێناو گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئامادەن 75 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.

ئەم هەوڵەی چێڵسی لە کاتێکدایە، رۆدیگێر بەرگریکاری ئەڵمانی یانەکەیان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button