خوله‌کانی دیکە

یۆڤێنتۆس دەیەوێت گرێبەستی دێ لیخت نوێ بکاتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا بریاریداوە گرێبەستی ماتیاس دێ لیخت بەرگریکاری هۆڵەندی یانەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆمیۆ ئاگریستی رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، درێژکردنەوەی گرێبەستی بەرگریکارە هۆڵەندیەکە یەکێکە لە پێشینەکانی خانمە پیرەکە، ئەو بەرگریکارە هۆڵەندییە لە ساڵی 2019 لە یانەی ئەیاکسەوە رووی لە بیانکۆنێری کردووە، لە ماوەی چەند وەرزی رابردوودا توانیویەتی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی یانەکەی بکاتەوە.

گرێبەستی ئێستای ماتیاس دێ لیخت لەگەڵ یۆڤێنتۆس تا ساڵی 2024 بەردەوام دەبێت و یانە ئیتاڵییەکە دەیەوێت لەگەڵ رافاێلا پیمێنتا پارێزەری مینۆ رایۆلا کۆببێتەوە بۆ دانوستان لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button