ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

بارسێلۆنا یەک رێگەی هەیە بۆ گواستنەوەی دێ لیخت

یاریگا
ماتیاس دێ لیخت، بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم زستانەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایە، بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە ناتوانێت وا بە ئاسانی ئەو یاریزانە بگوازێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی خانمە پیرەکە ئەستەمە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێ بکاتەوە، بۆیە یانە کەتەلۆنیەکە ئامادەیە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام ئەو یانەیە سەرەتا دەبێت دەستبەرداری چەند یاریزانێکی ببێت، ئینجا هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە بدات.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، کارگێری بارسێلۆنا بەو هیوایەن ئەم زستانە بەرامبەر فرۆشتنی کۆتینیۆ تێچووی گواستنەوەی دێ لیخت بەدەست بێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button