ئه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس باس لە داهاتووی كیلیان ئیمباپێ دەكات

یاریگا-

لیۆناردۆ ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی باس لە داهاتووی كیلیان ئیمباپێی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەكەیان دەكات.

زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژەیان بە نزیكبوونەوەی هێرشبەرە فەڕەنسیەكە دەكرد لە یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا ، بەڵام لە كۆتاییدا پاریس ڕەتیكردەوە دەستبەرداری ئەستێرەكەی ببێت.

گۆڵكارە فەڕەنسیە 22 سالانەكە گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس لە هاوینی ساڵی 2022 بەسەردەچێت.

لە وەلامی پرسیاری ڕۆشتنی ئیمباپێ بۆ ڕیاڵ مەدرید لیۆناردۆ بۆ ” كەناڵ پڵەس ” ووتی: ئەوانە تەنها هەواڵن ، ئێمە هەرگیز بیرمان لە فرۆشتنی ئیمباپێ نەكردووەتەوە.

هەروەها ووتیشی: لە ڕاستیدا دڵخۆش نەبووین بە. هەڵسوكەوتی ڕیاڵ مەدرید ، لە كۆتا هەفتەی بازاڕی گواستنەوەدا دەستیان بە گفتوگۆكردن كرد ، چۆن لە كۆتا هەفتەی بازاڕی گواستنەوەدا گفتوگۆی گواستنەوەی یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی جیهان دەكرێت؟

لە كۆتایشدا بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس ووتیشی: ئۆفەرەكەی ڕیاڵ مەدرید گونجاو نەبوو بۆ ئێمە ، كەمتر بوو لەوەی ئێمە لە گواستنەوەی خەرجمانكرد ، لەو باوەڕەدا نیم كیلیان كۆتایی وەرز بڕوات ، هێشتا ئامانجمان نوێكردنەوەی گرێبەستەكەیەتی ، ئێمە ناتوانین بیر لەوە بكەینەوە ئیمباپێ پاریس جێبهێڵێت ، ئێمە ئایندەی خۆمان بە بێ ئەو نابینین ، پەیوەندیەكەی لەگەل پاریس بەهێزە و تەنانەت بیر لە ڕۆشتنیشی ناكەینەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button